تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 19:57 Asia/Tehran
  • داواکاری پمپئۆ لە ئوروپا لە مەڕ ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا خوازیاری هێنانە بەر ی ئیدعا وبانگەشەی دوپات کراوی، زەخت وگوشاری ئوروپابۆ سەر ئێران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، مایک پمپئۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئوروپا داوای کرد هەتا ئێران لەمەڕ کردەوەکانی خۆی وەڵام بداتەوە. پمپئۆ هەروەها بە بڵاو کردنەوەی دوو وێنەی سەتەلایتی لە توئیتر ، ئیدعای کرد کە نەوتبەری ئادریان دریا دەستی کردووە بە گواستنەوەی نەوت بۆ سووریا . ئادریان دریا چواری ژوئیە لەگەڵ  پەلاماری هێزە تایبەتیەکانی سوپای بەریتانیا ڕووبە ڕوو بووەوە ویەک مانگ ونێولە نێزیک لێوارەکانی " جەبەل تاریق " ئیدعایان دەکرد کەئەم گەمیە لە ئەگەری فروشتنی نەوت بە سووریا یاسا وڕێسای بایکۆتیانەی یەکیەتی ئوروپا بنپێدەکەن وهەربەم هۆیەوە ڕایانگرتووە. ئەمە لە حاڵیکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگرت کە یاسا وڕێسای یەکیەتی ئوروپا بە گشتیی بۆ ئەندامانی ئەم یەکیەتیە ئیلزام هێنەرە وتاران هیچ وادە وبەڵێنێکی پێ نیە . کاربەدەستانی جەبەل تاریق دوای شەش حەوتە ئەم گەمیەیان بە ئیدعای " وادە وبەڵین" ی ئێران بە تەحویل نەدانی نەوت بە سووریا ئازاد کرد. تاران لە هەمان کات دا پیداگری کرد کە وەها وادەیەکی نەداوە وبایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا لەدژی سووریا بە ڕەسمیەت ناناسێت. مانگێک لەمەوپێشێش کاتێک کە وێنە گەلێک لە لەنگەر خستنی ئادریان دەریا لە نێزیک لێوارەکانی سووریا بڵاو کرایەوە، " فابیان پیکاردوو" وەزیری پایە بەرزی ناوچەی جەبەل تاریق دانی دانا کە بلاو کردنەوەی ئەم وێنانە بە مانای ئەمە نیە کە ئێران بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپای بنپێکردووە، چونکە بایکۆتەکان لە دژی نێزامی سووریایە وئەگەری هەیە کە ئێران نەوتی بە کۆمپانیا یا لایەنێکی کەرتی تایبەتی فرۆشتبێت.

سەرپەیڤ