تشرینی یه‌که‌م 11, 2019 13:12 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەرلەنوێی ترەمپ بۆ سەر نوێنەرانی دیموکرات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیسان پەلاماری کردەوە سەر نوێنەرانی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "دۆناڵد ترەمپ" ڕۆژی پێنجشەممە لە نێو لایەنگرانی خۆیدا لە ئەیالەتی مینەسوتا وتی: دیموکراتەکان دەیانهەوێ داهاتووی خەڵکی ئەمریکا تیابەرن. ترەمپ وتیشی: دیموکراتەکان هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە من لە "هیلاری کلینتۆن"ـم بردەوە هەوڵیان دا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ، بەڵام هیچیان دەس نەکەوت. ترەمپ ئاماژەی دایە "ئیلهان عومەر" ژنەموسڵمانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئەوی بە سووسیالیستی بێزار لە ئەمریکا وەسف کرد. ترەمپ ئەم نوێنەرە دیموکراتەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پەلامارەکانی ١١ی سێپتەمبەر بە چکۆلە و کەم بایەخ نیشان دەدات و سەبارەت بە ئەلقاعیدە بە هاوخەمییەوە قسە دەکات. 

ئەو قسانەی ترەمپ پاش ئەوە دێنە ئاراوە کە نوێنەرانی پارتی دیموکرات لە کۆنگرێس هەوڵ دەدەن لەبەر ڕێسوابوونی ترەمپ بە هۆی لەقادرانی پێوەندیی تەلەفوونی نێوان ئەو و "ڤیلادمیر زلەنسکی" سەرۆک کۆماری ئوکراین ،بەنیازن بیخەنە بەر لێپرسینەوە و لێپێچێنەوە. 

لەقاودانەکانی فەرمانبەرێکی دەزگەی هەواڵگریی ئەمریکا بووە هۆی دەرکەوتنی ناوەڕۆکی پێوەندیی تەلەفوونیی ئەمدواییەی نێوان ترەمپ و زلەنسکی کە لەو پێوەندییەدا ترەمپ سەرۆک کۆماری ئوکرایینی خستۆتە بن گوشارەوە بۆ ئەوەی دەسوەر بدات لە دۆسییەی دادەوانیی "هانتێر بایدەن" کوڕی "جۆ بایدەن" سەرەکیترین خەنیمی شیمانەیی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا.

سەرپەیڤ