تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 08:14 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی ژاپۆن گەییشتە شەست کەس

تەلەفزیۆنی « ئێن، ئێچ، کەی» ی ژاپۆن شەوی سێ شەممە باسی هەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی ئەم وڵاتەی کرد بۆ شەست کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران، کاربەدەستانی ژاپۆنی پێشتر ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی ئەم وڵاتەیان 35 کەس ڕاگەیاند بوو.

لە ئەنجامی هەڵکرانی زریانی ( هاگیبیس) کە لە هەینیی ڕابردووەوە لە ژاپۆن دەستی پێ کراوە، هەتا ئێستا لانیکەم 200 کەسیش بریندارو دەیان کەسیش بێ سەروشوێن بوونە.

هەڵکردنی زریان و هەستانی لافاو لە سەرتاسەری ژاپۆن جیا لە لێکەوتەی گیانی، زیانی فراونیشی لە ماڵەکان داوە.