تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 08:27 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دوو وەزارەتخانەو سێ وەزیری تورکیای بایکۆت کرد

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی سێ شەممە باسی بایکۆتکرانی دوو وەزارەتخانەو سێ وەزیری تورکیای کرد لە بەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، مایک پێنس بە ئامادە بوونی ڕابێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی و هەروەها (ستیون منۆچین) وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بانگەشەی کرد، ئەم گەمارۆیانە بە مەبەستی گوشارخستنەسەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە لە باکووری سووریا داسەپێندراوە.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاشان ئاماژەی کردە وتووێژی تەلەفۆنیی ڕۆژی دووشەممەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی کردو بانگەشەی کرد کە واشێنگتۆن هیچ گڵۆپێکی سەوزی بۆ ئانکارا بە مەبەستی پەلاماردانی سەربازییانەی سووریا هەڵنەکردووە.

(ستیون منۆچین)یش بە دەربڕینی ئەمەی کە وەزارەتخانەکانی بەرەڤانی و وزەو هەروەها سولەیمان سۆیلۆ وەزیری نێوخۆو خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانی و فاتح دونمز وەزیری وزەی تورکیای بایکۆت کردووە، پێی داگرت: تورکیا دەبێ هەرچی خێراتر ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە باکووری سووریا ڕابگرێت.

سەرپەیڤ