تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 11:47 Asia/Tehran
  • لۆدریان: فەرەنساو ئاڵمانیا خوازیاری ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند: پاریس و بەرلین خوازیاری ڕاگیرانی خێرای ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «ژان ئیۆ لۆدریان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا شەوی سێ شەممە وێڕای شەرمەزار کردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا، پێی داگرت: ئەم ئۆپراسیۆنە لەوانەیە ببێتە ھۆی سەرھەڵدانەوەی داعش لەم وڵاتەدا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کۆماری چێکیش ھاوتەریب لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەورووپیەکانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئانکارا لە باکووری سووریا، ناردەی چەک بۆ تورکیای ھەڵپەسارد.

«یان ھاماچێک» وەزیری نێوخۆی کۆماری چێک ڕۆژی دووشەممە لە توییتێڕدا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە دوابەدوای شاڵاوەی ئەو وڵاتە بۆ سەر باکووری سووریا ناردەی چەک بۆ تورکیا ڕادەگرێت.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا ھەتا ئێستا بووەتە ھۆی ئاوارە بوونی لانیکەم ١٦٠ ھەزار کەس.