تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 12:43 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی نیشتیمانی لە ئەمریکا دوابەدوای ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا، باری نائاسایی نیشتیمانیی لە وڵاتەکەی دا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی فارس، داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە نامەیەک دا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی نووسی: ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکیا، ئەرکی شکست پێ ھێنانی داعش لە عێراق و سووریای لاواز کردووە، لەم ڕووەوە ھەڕەشەو مەترسییەک بۆ ئاشتی و سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەو لە ئەنجام دا ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا دێتە ئەژمار.

ترەمپ باسی دەست گرتن بە سەر داراییەکانی کاربەدەستانی تورکیایی ھاوپەیوەند بە ئۆپراسیۆنەکەی باکووری سووریای کردووەو نووسیویەتی: ئەمانە ھاوبەشی ئەو ھەنگاوو یان سیاسەتانەن کە ھەڕەشەی دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا دروست کردووە.