تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 18:22 Asia/Tehran
  • ١٦ کوژراو بە هۆی تەقەکردن لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا

ناوەندی تۆمارکردنیی ئاماری تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا ڕاپۆرتی دا،١٦ کەس بە هۆی تەقەکردن لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە دا کوژراون.

 بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤەزیۆن،  ناوەندی تۆمارکردنیی ئاماری تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا  ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، بە هۆی ٥٧ حاڵەتی تەقەکردن لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە لانیکەم ١٦ کەس کوژراون و ٣٩ کەسیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرتری ئەم تەقەکردنانە لە  ویلایەتەکانی  پێنسیلڤانیا، میسۆری، ڤیرجینیا و کۆلۆرادۆ ڕووی داوە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر جەم ٤٨ کاژێری ڕابردوو ١٤٨ حاڵەتی تەقەکردن لە ویلایەتە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا ڕاپۆرت دراوە. لە ساڵ دا هەزاران کەس بە هۆی تەقەکردن لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا کوژراون و یان بریندار بوون.