تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 10:25 Asia/Tehran
  • وشداریی یونیسێف لەبارەی بەدخۆراکیی بەملوێنان منداڵ لە جیهاندا

یونیسێف لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند؛ بەملوێنان منداڵ لە جیهاندا بەرەوڕووی بەدخۆراکین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، سندوقی داکۆکی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان"یونیسێف" لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، نیوەی منداڵانی تەمەن ژێر پێنج ساڵان لە سەرتاسەری جیهاندا، ڤیتامین و پرۆتئینی پێویست وەرناگرن، بابەتێک کە دەبێتە مایەی لاوازیی هەستی دیتن، کێشەسازبوون لە هەستی بیستنداو بەرەوڕووی گرفت بوونی سیستەمی بەرگریی جەستە.

یونیسێف هەروەها لەڕاپۆرەکەی خۆیدا ناوی ئەو جۆرە لە کەمبوونی خۆراکی ناوە "برسێتی شاراوە".

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە، سێ یەکی حەشیمەتی٧٠٠ملوێن کەسیی منداڵانی ژێرپێنج ساڵی جیهان بەرەوڕووی گرفتی بەدخۆراکین. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هەروەها وامەزەندە دەکرێ کە زیاتر لە٨٠٠ ملوێن کەس لەسەرتاسەری جیهان لە برسێتی ڕەنج دەکێشن.