تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • هەوڵی دێموکراتەکان بۆ پەسەن کرانی بڕیارنامەیەک لەدژی ستراتژی ترامپ لە سووریا

سەرۆکی هەنجومەنی نوێنەران وڕێبەری کەمینەی دێموکراتی هەنجومەنی پیرانی ئەمریکا،خوازیاری پشتیوانی کۆماری خوازن لە بڕیارنامەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ ستراتژی " دۆناڵد ترامپ" لە سووریابوون .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی ئەمریکایی هیل، "نانسی پلوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وچاک شومرڕێبەری کەمایەسیە دێموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەم وڵاتە ئێوارەی سێشەممە ڕایانگەیاند ، شڵە ژاوی ونائەمنی بەدی هاتوو لە سووریا بەهۆی بڕیاری کارەسات باری " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونە دەری نابەجێ لە باکووری سووریا ، پێویستی بە ڕێبەرایەتی بەهێز وزیرەکانە لە لایەن کۆنگرەوە هەیە . پلۆسی وشومیر وتیان : لە بڕیارنامەیەک کە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داڕێژراوە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یش داوایان کردووە کۆتایی بدات بە هەڵمەتی سەربازی لە باکووری سووریا . نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەر بە بڕیارنامەیەک کە بۆ ڕاگەیاندنی نەیارەتی ڕەسمی لەگەڵ ستراتژی ترامپ لە مەڕ چوونە دەری سەربازانی وڵات لە سووریا داڕێژراوە ، دەنگ دەدەن. ترامپ حەوتەی ڕابردوو دوای وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان لە بڕیاری خۆی بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی شەرڤانانی کورد لە باکووری سووریا هەواڵی دا. شەرڤانانی کورد لە سووریائەم  پاشگەز بوونەوەیەی ئەمریکایان " خەنجەر لە پشت" لیدان وەسف کردووە. سوپای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبەر بە ناوی پاکتاو کردنی ناوچەی سنووری لە بوونی شەڕڤانانی کورد کە ئانکارابە تیرۆریستیان دەزانێت ، پەلاماری کردە سەر باکووری سووریا.

سەرپەیڤ