تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:15 Asia/Tehran
  • ترامپ بڕیارنامەی ڕەت کرانی دۆخی تەنگەتاوی نیشتمانی ڤێتۆ کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارنامەیەکی هاوبەشی کۆنگرەی کە مەبەستەکەی کۆتایی دان بە دۆخی تەنگە تاوی نیشتمانی لە سنووری باشووری ئەم وڵاتە لەگەڵ مەکسیک بووە، ڤێتۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز ، کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ": دۆاناڵد ترامپ" لە پەیامێکدا لەمەڕ ڤێتۆی ئەم بڕیارنامەیە رایگەیاند : بارودۆخ لە سنووری باشووری ئەمریکا هەروا لەحاڵی" دۆخی تەنگە تاوی نیشتمانی " دایە وهێزە چەکدارەکانی ئەمریکا هەروەها بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم دۆخە دەبێ یارمەتی بدەن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ترامپ بۆ فێڵ کردن لە کۆنگرەو گرتنی پارەی تایبەت دراو بۆ بەرنامەکانی تر بە مەبەستی ئامادەکردنی پارەی پێویست بۆ کردنەوەی دیوار وشورە لە سنووری ئەمریکا ومەکسێک کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ بەڵێنی دابوو ، دۆخی تەنگە تاوی لە ئەمریکا ڕاگەیاند . ترامپ لە مانگی مارس یەکەمەین جار لە دڕێژایی دەورانی سەرۆک کۆمارەتیەکەی دا لە مافی ڤێتۆی خۆی بۆ ڕەت کردنی کردەوەی وەک ئەمە کەڵکی وەرگرت کە لە ئەنجومەنی پیران وئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەن کرابوو. کۆنگرە نەیتوانی پشتیوانی دوو لە سێی زۆرینە لە ئەنجومەنی پیران وئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەس بێنێت هەتا بتوانێ مافی ڤێتۆی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕەت بکاتەوە وئەم جارەیش پیش بینی ناکرێ وەها شتێک ڕووبدا. سنووری مەکسێک ، یەکێ لە سەرەکی ترین تێپەرگە گەلێکە کە پەنابەرانی خەڵکی ئەمریکای لاتین بۆ چوون بۆ ئەمریکا کەڵکی لیی وەردەگرن و ترامپ لە کاتی گەیشتنی بۆ کۆشکی سپیی سیاسەتی سەخت گیرانەی لە دژی ئەم کۆچبەرانە گرتووە.

سەرپەیڤ