تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 15:41 Asia/Tehran
  • خۆسازدان بۆ ڕوونخوازی لە ترەمپ

سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا داوای لە سێناتۆرەکانی کۆماریخوازان کرد بۆ ڕوونخوازی شیمانەیی لە ترەمپ ئامادە بن.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک «میچ مەک کانێڵ» ڕێبەری زۆرینەی سێناو ئەندامانی فراکسیۆنەکەی دوێنێ چوارشەممە فراکسیۆنی کۆماریخوازانیان بۆ دەنگ وەرگرتنی شیمانەیی لەمەڕ ڕوونخوازی لە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی داھاتوو ، ئاگادار کردەوە.

مەک کانێڵ لە کۆتایی  دانیشتنی حەوتانەی کۆماریخوازان بە پەیامنێرانی وت: بە نیازین ئەرکی خۆمان بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی ڕاپەڕێنین.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ماددەیەک لە بارەی ڕوونخوازی پەسەند کات، سێنا تاوتوێی دەکات.

دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لێکدانەوەی ڕوونخوازی لە ترەمپ و  لێکۆڵینەوە لە مەڕ ڕووداوی «ئۆکرانیاگەیت»یان ٢٤ی سپتامبەر دەست پێ کرد.

لەقاودانی کارمەندێکی کۆمەڵگای ھەواڵگریی ئەمریکا دەربڕی ئەوەیە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا مانگی ژوئیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ڤلادیمیر زلێنێسکی ھاوتای ئۆکرانیایی خۆی داوای لێکردووە ھەتا زانیاریگەلێکی بداتێ کە بتوانێ جێ و شوێنی «جۆ بایدێن» کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی  ٢٠٢٠ ی ئەمریکاو لەو خەنیمە سەرەکیانەی پێ جێلەق کات.

سەرپەیڤ