تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 17:14 Asia/Tehran
  • مێرکل : ئاڵمان هیچ جۆرە چەکێک بە تورکیا نادا

ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سووریا پێی داگرت کە هیچ جۆرە چەکەمەنییەک ناخاتە بەردەست ئانکارا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "ئانگێلا مێرکل" ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتاردانێکی لە پەرلەمانی فدراڵی ناوەندیی ئەو وڵاتە "بوندستاگ"، وێڕای داواکردنی ڕاگرتنی هێرشی سەربازیی تورکیا لەباکوری سوریا، لەمەڕ شوێنهاتە نەرێنیەکانی ئەو هێرشانە وشداریی دا.

مێرکل وتی: ئەو پەلامار و دەسدرێژکارییانە، تراژدیای مرۆیی لێدەکەوێتەوە.

لێدوانەکانی مێرکل کەمێک پاش ئەوە ڕاگەیێندراوە کە رۆژنامەی "بیلد"ی ئاڵمان بەگێڕانەوە لە "هایکۆ ماس"ی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕاپۆری دا، بەرلین پاش هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، بڕیاری دا فرۆشی چەکەمەنی بەئانکارا ڕابگرێ.

وڵاتانێکی وەک فەڕانسە، ئاڵمان، نەرویژ، هۆلەند، کۆماری چێک، بەریتانیا، فەنلاند، ئیتالیاو کەنادا لە کاردانەوە بە هێرشی تورکیا بۆسەر سوریا، هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئانکارایان ڕاگرت.

پەلاماری سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر سوریا لە چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبرەوە لەژێرناوی پاکتاوکردنی سنور لە ئامادەبوونی شەڕڤانانی کورد کە ئانکارا بە ترۆریستیان ناودەبا، دەس پێ کراوەو بەرەوڕووی شەرمەزارکرانی جیهانی بووەتەوە.

سەرپەیڤ