تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 17:18 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ئاستی پاڵپشتی لە

ئەنجامی ڕاپرسییە نوێکان دەری دەخا کە جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەهەموو خەنیمەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی داهاتوو لەپێشترە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، بەگوێرەی دوائەنجامی بڵاوکراوە لە دامەزراوەی ڕاپرسیی فەڕەنسیی ناسراو بە "ئیپسوس" و هەروەها هەواڵدەریی ئینگلیزیی رۆیتەرز، "جۆ بایدن"ی بەربژێری خولی پێشەکیی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ی ئەمریکا وەپێش خەنیمەکانی دیکەی کەوتووە. ڕاپرسی باسکراو لە ڕێکەوتی١٧و١٨ی ئۆکتۆبر لەنێو هەزار و١١٦کەسدا بەڕێوە چوو، و ئەنجامەکانی دەریخست کە ٢١ لەسەتی دیموکراتەکان و سەربەخۆکان، بایدنیان لە بەربژێرانی دیکەی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠٢٠ پێ باشترە. ئەوە لەکاتێکدایە کە بایدن لە ڕاپرسییەکی هاوشێوەی مانگی ڕابردوو(سیپتەمبەر) سەتی ١٨ی خۆشەویستیی بەدەست هێنابوو.

پاش لەقاودرانی پەیوەندییە تەلەیفونییە پڕهەراکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ "ڤلۆدیمیر زلێنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکراین، کە ناسراوە بە "ئۆکراین گێیت"، "نانسی پلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، فەرمانی دەسپێکی لێکۆڵینەوە لەبارەی لێپێچینەوەی ترامپی دەرکرد.

لەو پەیوەندییە تەلەیفونیەدا، ترامپ، سەرۆک کۆماری ئۆکراینی خستووەتەژێر گوشار لەمەڕ دۆسییەی دادەوانیی "هانتر بایدن" ی کوڕی جۆ بایدن سەرەکیترین خەنیمی شیمانەیی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ دا.