تشرینی یه‌که‌م 23, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • ئاراستەکرانی گەڵاڵەی ئاڵمانیا بە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی پێکھاتنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا

وەزیری بەرەڤانیی ئاڵمانیا باسی ئاراستەکردنی گەڵاڵەیەکی کرد بە لە بارەی پێکھاتنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز «ئانگرت کرامپ مارێن باوئێر» وەزیری بەرەڤانیی ئاڵمانیا، خوازیاری خۆتێگەیاندنی  ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو بۆ  پێکھاتنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا.

وەزیری بەرەڤانیی ئاڵمانیا ڕوو لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتی: داوا لە ەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکات کە ناوچەیەکی ئارام لە باکووری سووریا پێک بھێنێت.

«ئانگرت کرامپ مارێن باوئێر» وەزیری بەرەڤانیی ئاڵمانیا جەختیشی کرد کە ئەندامانی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» لەگەڵ پێشنیارەکەی دا ھاوڕان.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە نۆھەمی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ، بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.

سەرپەیڤ