تشرینی یه‌که‌م 24, 2019 20:34 Asia/Tehran
  • هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکان وسەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان

ھەژدەھەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ئەمڕۆ ھەینی بە ئامادە بوونی سەرکردەو کاربەدەستانی شەست وڵاتی جیھان لەوانە «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە باکوی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستی پێ کرا.

 لەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیەدا کە نزیکەی ١٦٠ کەس لە کاربەدەستانی وڵاتانی ئەندام و چاودێرو ھەروەھا دامەزراوە نێونەتەوەییەکان تیای دا بەشدارن، جیا لە پەسەند کردنی بەڵگەی کۆتایی، جاڕنامەی ھاوبەشی سەرکردەکان لە بارەی فەلەستین، زۆربەی پرسە سیاسییەکانی ڕۆژ و قەیرانەکان و کێشەی ناوچەیی و نێونەتەوەیی تاوتوێ دەکرێت.

ئەم کۆبوونەوانە کە سەرۆکایەتییە دەورەییەکەی ئەمڕۆ لە وڵاتی ڤەنزۆئیلا ڕاسپاردەی کۆماری ئازەربایجان دەکرێت، سبەینێ شەممە بە دەرکردنی بەڵگەکۆتایی و بەیاننامەی ھاوبەش کاری خۆی کۆتایی پێ دێنێ. لە ئێستادا ١٢٠ وڵاتی جیھان ئەندامی فەرمی و ١٧ وڵاتیش ئەندامی چاودێری بزوتنەوەی بێ لایەنەکانن.

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئەندامی بزوتنەوە بێ لایەنەکان و بە بەشداری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە باکوی پیتەختی کۆماری ئازەربایجان دەسپێکرا. لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان، بەلگەی نیهایی وئاگاداری هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکان پێداچوونەوەی لەسەر کرا وهەروەها بڕیک پرس ومەسەلەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی لەوان ، قەیران وکێشەکانی بەردەم لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان لێک دەدرێتەوە.

" محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی سێشەممە ولەکاتی گەیشتنی بۆ باکو، لەسەر پێویستی سەرنجی زۆرتردان بە بنەمای چەند لایەنەخوازی کۆ هۆی سەرەکی بەدی هاتنی بزوتنەوەی بێ لایەنەکانە ، پیداگرت.

ڕۆژی دوشەممە " ٢١ی ئۆکتۆبەر " کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی کارناسی بە بەشداری و ئامادەبوونی کاربەدەستانی پایەبەرزی ١٢٠ وڵاتی ئەندامی بزوینەوەی بێلایەنەکان و هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی چاودێر وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەرپا کرا ، هەتا بەرایی بەڕێوە چوونی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکان وسەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ئەم بزوتنەوەیە یان لێک دابێتەوە.

هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکان وسەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ڕۆژەکانی ٢٦ و٢٥ی ئۆکتۆبەر لە باکوو بەڕێوە دەچێت. بزوتنەوەی بێ لایەنەکان  حەفدە ئەندامی چاودێی هەیە  ونوێنەری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتیشە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جیا لە وتاردان لە کۆبوونەوەی بێ لایەنەکان و شرۆڤەو ڕوون کردنەوەی ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان، دیدارگەلێکی جیاجیاشی لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرکردەکان لە کۆبوونەوەکانی باکوو لەوانە ئیلھام عەلی ئێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئەنجام دا.

ئێستاکە ١٢٠ وڵاتی جیھان ئەندامی فەرمی و ١٧ وڵاتیش ئەندامی چاودێری بزوتنەوەی بێ لایەنەکانن.

 

 

سەرپەیڤ