تشرینی یه‌که‌م 25, 2019 20:44 Asia/Tehran
  • برگزیت ، قەیرانێکی بەبڕشتانە لە بریتانیا

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وێڕای کشانەوە لە هەڵوێستەکانی پێشووی، لە نامەیەکی بەبێ واژۆدا ڕوو لە (دۆناڵد توسک)ی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا داوای درێژکرانەوەی مۆڵەتی ڕاپەڕاندنی برگزیتی کرد.

 

«بۆریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا  وتوویەتی: خەریکە وەکوو بەشێک لە ھەوڵەکانی لەمەڕ دڵنیا کردنەوە لەمەڕ کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی داوای پەسەند کردنی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێش وەختە لە ڕۆژی ١٢ی دیسامبەری ٢٠١٩ دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا لەگەڵ داخوازیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ دەنگ وەرگرتنی دووبارە لەمەڕ ڕێککەوتنی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا دژایەتیی کرد.

جان برکۆ سەرۆکی ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا، وێڕای دژایەتی کردن لە گەڵ گەڵاڵەکەی بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ دەنگ وەرگرتنی دووبارە لەمەڕ ڕێککەوتنی برگزیت، وتی: دەوڵەت ناتوانێ داوا لە نوێنەرانی پەرلەمان بکات کە هەمیسان لە بارەی ڕێککەوتنی برگزیتەوە دەنگ بدەن. بە پێی یاسا، دوو جار ناکرێ پرۆژە یاسایەک ببرێتە مەجلیس.

نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا پاشکۆیەکیان تێپەڕاند کە بە گوێرەیەوە دەوڵەتی ئەم وڵاتە دەبێ لە نامەیەکی فەرمی دا بۆ یەکێتیی ئەورووپا داوای وەدوا خرانی برگزیت بۆ ڕۆژی 31ی ژانویە بکات.

«جرمی کوربین»، سەرۆکی نەیارانی دەوڵەتی «بۆریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتی: چاوەڕوان دەمێنێتەوە ھەتا ئەوە دەرکەوێ کە یەکێتیی ئەورووپا چ بڕیارێک سەبارەت بە وەدواخستنی ڕاپەڕاندنی برگزیت دەدات و پاشان سەبارەت بە پێشنیارەکەی «بۆریس جانسۆن» بۆ بەرپا کردنی ھەڵبژاردنی پێش وەختە ڕای خۆی دەردەبڕێت.

برگزیت بووەتە قەیرانێکی بەبڕشتانە لە بریتانیا و پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا. «بۆریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە کاتێکدا بەرەوڕووی پەرلەمانی وڵاتەکەی بووەتەوە کە تەنانەت ھەڕەشەی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکەشی بە ھەند ناگیرێت. چونکو لە پلەی یەکەم دا سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئاوا دەستەڵاتێکی نییەو لە پلەی دووھەم دا دەبێ گەڵاڵەکەی لە لایەن یەک لە سێی ئەندامانی  پەرلەمانەوە دەنگی بدرێتێ و پەسەند بکرێت.

بە دوای نەیاریەتی پەرلەمان مەجلسی عەوامی بریتانیا لە گەڵ گەڵاڵەی بوریس جانسون سەرۆک وەزرانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە برگزیت ئیمانوئل مەکرون سەرۆک کوماری فەڕانسا چوونە دەری لەندن  لە یەکێتیی ئورپای لە کەمتر لە دوو هەفتە داوا کرد. دانیشتنی کربەدەستانی ئورووپایی هەینی 25 ئوکتوبر لە بڕوکسل بەڕێوە دەچێت تا سەبارەت بە دوایین دەرفەتی لەبەرچو گیراو سەبارەت بە برگزیت وتووێژبکەن. لە حاێکدا کە ئیسپانیا هوڵەند بەلژیک لوکزامبورگ وڵاتانی ڕازی لە گەڵ درێژکرانەوەی کورت ماوە ی برگزیتن  ئاڵمان و کوماری ئیرلەند خوازیاری درێژکرانەوەی ماوەی  برگزیتن.

لە هەمان پێناودا دوناێد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئورپا وێڕای  لاگری کردن له وڵاتانی ئوروپا جەختی کرد هەموو  هەوڵی خوی بۆ خستنە دواوی سێ مانگی برگزیت  ئەنجام  ئەدەین . میشل بارنیە وتووێژکاری یەکێتی ئورپا لە پرسی برگزیتیش وتی:  بڕیار دان سەبارەت بە  دانی  دەرفەتی  زۆرتر یۆ جێ بە جێ کرانی برگزیت لە ئەستۆی  ڕێبەرانی 27 وڵاتی یەکێتیی ئورووپایە .

یەکێتیی ئەورووپا هەتا ئێستا دوو جار مۆڵەتی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپای لە بەر دژایەتیی یاسادانەرانی بریتانی لەگەڵ شێوازی ڕاپەڕاندنی برگزیت، پەک پێ خستووە.

 

سەرپەیڤ