تشرینی یه‌که‌م 26, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • ڕەخنە ی ترامپ لە ڕێکاری دەوڵەتە پێشووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەرج کردنی پارە لە لایەن دەوڵەتە پێشووەکانی واشنتۆن لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای هۆی داخرانی کارگەکانی ئەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز " دۆنالد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: دەوڵەتە پێشووەکانی ئەم وڵاتە هەشت تریلیۆن دوڵاریان لە شەڕە کانی ڕۆئاوای ئاسیا خەرج کردووە وبە سیاسەتەکانی خۆی بووە بە هۆی ئاوەدانی شارو وڵاتەکانی تر وکاول بوونی شارەکانی ئەمریکا بەلام  ئەم دەورانە تەواو بووە وبەسەر چووە. ترامپ بە پێی دابی هەمیشەدەستی کردە  ڕیزگرتن لە کردەوەی دەوڵەتی خۆی ووتی" : دەیان ساڵ بوو کە سیاسەتوانانی ئەمریکایی لە هەر حیزبێک، بەرەو پێشبردنی بەرژەوەندی حیزبی خۆیان بانتر لە بەرژەوەندی خەڵک دەزانی ، تەنانەت بەرژەوەندی وڵاتانی تریان  بانتر لە بەرزەوەندی نەتەوەی خۆیان دەزانی. سەرۆک کۆماری ئەمریکا پیداگرت ، بە خەرجی یەک ساڵی شەڕەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ، دەمانتوانی بورسیەی هەموو منداڵانی ئەمریکایی دابین بکەین وهەمدیسان بڕیکی زۆر دولاریشمان بۆ بمێنێتەوە. دۆناڵد ترامپ هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتە پێشوەکانی ئەمریکا وتی: هەموو ئەمانە بوونە هۆو کە کارگیڕان وچینی مام ناوەندی لە ئەمریکا  زیانی زۆریان وێ بکەوێت . ئیدعا وبانگەشەکانی ترامپ ، لە دۆخێکدا دێتە ئاراوە کە بودجەی سەربازی ئەمریکا لە کاتی هاتنی بۆ کۆشکی سپی گەیشتووەتە فرەتر لە ٧٠٠ میلیارد دوڵار.

سەرپەیڤ