تشرینی یه‌که‌م 30, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی چاودێری مافی مرۆڤ لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران

چاودێری مافی مرۆڤ،لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە ئاسەواری بایکۆتەکانی دژی ئێرانی ئەمریکا زەبری لە تەندروستیی ئێرانییەکان وەشاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بایکۆتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی ئێران  هاوردەی داوودەرمانی پێویستی بۆ ئەم وڵاتە بە تەواوی بەرتەسک کردووەتەوە.

لە کاتێکدا کە دەوڵەتی ئەمریکا بانگەشەی بەخشینی هاوردەی کاڵای مرۆڤ دۆستانە بۆ ئێران دەکات، کەچی چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا باسی ئەوەی کردووە کە کۆمپانیا ئەمریکی و ئەورووپییەکان لە بەر بەرتەسکیی میکانیزمی دراڤی هەلی ناردنی داوودەرمان بڵ ئێرانیان بۆ ناڕەخسێت.

(سارا لی ویتسۆن) بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی چاودێری مافی مرۆڤیش وتوویەتی: کاربەدەستانی دەوڵەتی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە تەنیشتی جەماوەری ئێراندان، بەڵام  بایکۆتە بەربڵاوەکانی ئەمریکا خەریکە زەبر لە مافی تەندروستیی جەماوەری ئێران بە تایبەت دەست ڕاگەییشتن بە داوو دەرمانی پێویست دەوەشێنێ.

هەر لەم پەیوەندییەدا ( ئیلهان عومەر) نوێنەری موسڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران ئیلهان عومەر) نوێنەری موسڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێردا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ سەبارەت بە زەبروەشاندنی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە تەندروستیی جەماوەری ئێران، نووسی: قەیرانی مرۆڤی  سەرچاوە گرتوو لە بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی ئێران بە پێچەوانەی ویژدانە.

ئیلهان عومەر وتیشی: بایکۆتەکانی ئەمریکا سێرەی بۆ جەماوەری ئێران گرتووە.

(موحەممەد جەواد زەریف) وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە هەژماری توییتێرەکەی دا لە چەواشەکاریی تازەی ئەمریکا لەمەڕ توندکردنەوەی تیرۆریزمی ئابووری دژی جەماوەری ئاسایی ئێران ڕەخنەی گرت.

داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای 2018 بە شێوەیەکی یەک لایەنە کشانەوەی وڵاتەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ڕاگەیاندو لە دوو قۆناغ دا بایکۆتە ناڤۆکییەکانی دژی ئێران گەڕتندەوە.

ئەم باتیکۆتانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سێرەی بۆ جەماوەری ئێران گرتووەو هەرچەشنە چەواشەکارییەکی ئەمریکییەکان لەم بوارەدا هەوڵدان بۆ هەڵفریواندنی بیروڕای گشتییە.

سەرپەیڤ