تشرینی یه‌که‌م 30, 2019 12:17 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕەوشتی لوبنان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی چوارشەممە لە بارەی داھاتووی سیاسیی لوبنان لەپاش کشانەوەی سەعد حەریری لە پۆشتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە نیگەرانیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان خ.ازیاری کۆتایی ھاتن بە ھەرچەشنە توندوتیژییەک بوو لە لوبنانداو وتیشی: دەکرێ بە لە بەرگرتنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی، سەقام و ئاشتی بگەڕێندرێتەوە بۆ لوبنان.

ھەر لەم حاڵەدا «ھایکۆماس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا شەوی چوارشەممە وێڕای وشداری دان لە بارەی «بۆشایی سیاسی» لە لوبنان سەبارەت بە بشێوی و شڵەژانی سیاسی لەم وڵاتەدا نیگەرانیی دەربڕی.

«سەعد حەریری» سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە سیانزەھەمین ڕۆژی ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی جەماوەری ئەم وڵاتە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وازھێنانی خۆی و دەوڵەتەکەی ڕاگەیاند.

عەرەبستانی سەعودی پێشتر ڕایگەیاند بوو کە لە کشانەوەی سەعد حەریری پشتیوانی دەکات.

بەڵام سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای نەیارەتی کردن لەگەڵ کشانەوەی حەریری لە سەر پێویستیی ئەرکناسیی بەرپرسانی لوبنانی لە ئاستی خەڵکدا پێی داگرتبوو.

حەریری کە بۆ دووھەمین جار لە کاتی دەست پێ بوونی ناڕەزامەندییەکان لە لوبنان بۆ ناڕەزایان قسەی دەکرد، وتی: بە چەقبەستوویی گەییشتووەو نامەی کشانەوەی خۆی ڕادەستی «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆمار دەکات.

لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە ھەتا ئێستا  خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت .

بێکاری، دەستکورتیی ئابووری، کەڵەکە بوونی قەرزی دەوڵەت و بە تایبەت بارستایی لەڕادەبەدەری گەندەڵی دەشێ وەک چوار ھۆکاری سەرەکیی ناڕەزامەندییەکانی لوبنان دەستنیشان بکرێت. ئاستی بێکاری لەنێو کەسانی ژێر ٣٥ ساڵی لوبنانی نزیکەی لەسەدا ٣٧ـە. ئەم ڕادەیەی بێکاری تەشەنە سەندنی ھەژاری و دەستکورتیی لە لوبناندا بەدواوە بووە .

دەوڵەتی لوبنان بە ٨٦ ملیارد دۆلار قەرز، لەو دەوڵەتە ھەرە قەرزارانەی جیھان دێتە ئەژمار لە چاو بارستایی و ئاستی ئابووریی ئەم وڵاتە. بارستایی ئەم قەرزانە بە قەدەر یەک و نیو ھێندەی تکێڕای بەرھەمھێنانی ناڕەبەقی ساڵانەی لوبنانە.

سەرپەیڤ