تشرینی یه‌که‌م 31, 2019 13:13 Asia/Tehran
  • بایکۆت و ھەڕەشەی تازەی ئەمریکا دژی ئێران و ڕەوتی ناوچەیی خۆڕاگری

دەوڵەتی ئەمریکا ھاوڕێ لەگەڵ شەش وڵاتی عەرەبی قەراخی کەنداوی فارس لە ھەنگاوێکی ھاوبەش دا ، زنجیرە بایکۆتێکی تازەی بە سەر ئێران و کەسان و دامەزراوەکانی ھاوپەیوەند بە تاقمە خۆڕاگرەکاندا سەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە شان بە شانی وڵاتانی بەحرەین،کوێت، قەتەر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، ٢٥ ئامانجی ھاوپەیوەند بە ئێران و تاقمە خۆڕاگرەکانی بایکۆت کردووە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ناوەندی بەناو بەرپەرچ دانەوەی دابین کرانی بارەبووی تیرۆریزم کە ئەمریکاو ئەوشەش وڵاتەی ناویان برا ئەندامینی، ٢٥ کۆمپانیا، بانک و کەسایەتیی ھاوپەیوەند بە ئێران و تاقمە خۆڕاگرەکانیان بایکۆت کردووە.

کەسان و دامەزراوەکانی ھاوپەیوەند بە حیزبوڵڵای لوبنانیش لە ڕیزی بایکۆتکراواندان.

«ستیڤ منۆچین» وەزری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە سەردانی بۆ فەلەستینی داگیرکراوو پاش دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، باسی بایکۆتی زووبەزووی دژی ئێرانی کرد بوو.

«دەیڤید شنکەر» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکاش ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی بیستنی کۆنگرێس دا وتی: لە بوجەی ساڵی دراڤیی ٢٠٢٠ دا بەشێک لە حدباری ٦ پۆیینت ٦ ملیارد دۆلاریی بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بۆ بەرپەرچ دانەوەی کنەی ئێران تەرخان دراوە.

ھاوکات «کارت دانلی» جێگری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری دیپلۆماسیی وزەش جارێکی تر ھەڕەشەی لە کڕیارانی نەوتی ئێران کرد کە واشێنگتۆن ھەر ھەموویانی لەژێر چاودێری دایە.

دەوڵەتی ترەمپ بە ھیوا بوو کە بە سەپاندنی بایکۆتەکانی، وێڕای پێمل کردنی ئێران بە دانوستان لە ھەل و مەرحێکی داسەپاوو نەخوازراودا، سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی ناوچەیی خۆی بە سەر تاراندا بسەپێنێ، کەچی بەردەوام لەو سیاسەتانەی دا ھەرەسی ھێناوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار جەختی کردووە کە پێملی خواست و ئامانجە ئیستیکبارییەکانی ئەمریکا نابێت.

سەرپەیڤ