تشرینی دووه‌م 06, 2019 15:34 Asia/Tehran
  • پێداگریی فەڕانسا لەسەر پێویستیی هاوکاریی ئوروپاو چین لەبواری ئاووهەوادا

سەرۆک کۆماری فەڕانسە جەختی کرد لەسەر پێویستیی هاوکاریی زیاتری ئوروپاو چین لەمەڕ ڕێککەوتنی ئاووهەوایی پاریس.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی فرانس ٢٤؛ "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرانسە رۆژی سێ شەممە وتی: هاوکاریی ئوروپاو چین بۆ کەم ڤە کردنی بڵاوبوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان چارەنووس ساز دەبێ و ئەو هاوکارییە دەبێ لەئاستێکی بەرفراواندا پەرەی پێ بدرێ.

مەکرۆن کە لە شانگهای چینە، لەکاتێکدا خوازیاری هاوکاریی زیاتری ئوروپاو چین لەبواری ئاووهەواییە کە حکومەتی ئەمریکا رۆژی دووشەممە بەفەرمی چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئاووهەوایی پاریسی بەئاگاداری ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕاگەیاند.

ئەمریکا لە ساڵی٢٠١٧دا ڕایگەیاندبوو کە لەساڵی٢٠١٩ بەفەرمی لەو پەیمانە جیهانییە دەکشێتەوە بەڵام هەتا ئەوکات بەشداری کۆڕ و دانیشتنەکانی دەبێ.

چین و ئەمریکا، گەورەترین بەرهەم هێنەرانی گازە گوڵخانەییەکان لەجیهاندان.

ڕێژەی بەرهەم هێنانی گازی گوڵخانەیی لە چین، ڕەوتێکی ڕوو لەزیادبوونی هەیە بەڵام ئەو وڵاتە پێبەندبووە بە کەمکردنی گازی گوڵخانەیی.

واپێش بینی دەکرێ بەپێی ڕێککەوتنی پاریس، ١٥ لەسەتی گشت وزەی بەکارهێنراوی چین لەساڵی٢٠٢٠دا لە سوتەمەنی نابەردەمەنی دابین بکرێ.

ڕێککەوتنی ئاووهەوایی پاریس(Accord de Paris) لە چوارچێوەی پەیمانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ گۆڕینی کەش و هەوا (UNFCCC) یە کە پرسی کەمکردنەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەی گازی گوڵخانەیی لەخۆ دەگرێ.

سەرپەیڤ