تشرینی دووه‌م 06, 2019 18:50 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ئەمریکا هۆکاری چارەنووسی ئەمڕۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: دۆخی جێی نیگەرانی ئەمڕۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەرچاوەگرتوو لە چاوپۆشی ئەمریکا لە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەو داوا لە ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنەکەیە کە بەوجۆرە بجوڵێنەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سێرگئی لاڤرۆف" ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ "نیکۆلاس دندیاس" وەزیری دەرەوەی یونان، وتی: رووسیا زۆر نیگەرانی دۆخی بەدیهاتوو هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمییەو ئەو نیگەرانییە لەکاتی هەوڵدانی کێشەسازکەری ئەمریکا لە چوونەدەر لەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە دەس پێ کرا.

لاڤرۆف بەئاماژە بە زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئوروپا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: وڵاتانی ئوروپایی لەژێر گوشار و کارتێکەریی ئەمریکا هەوڵیانە ئێران بەتاوانباری دۆخی ئێستای ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەقەڵەم بدەن.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ڕووسیا وتی: ئەمریکا نەک هەر پەیمان شکێنی کردو بەئاشکرا مافە نێودەوڵەتییەکانی خستەژێرپێ بەڵکوو بە هەڕەشەو بایکۆت، گشت وڵاتانی جیهانیش لە جێ بەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنە دەترسێنێ.

لاڤرۆف وتیشی: واشنگتۆن وێڕای داوا لە وڵاتانی دیکە بۆ نەدانی ئەوەی وا بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ بخرێتەبەردەست ئێران، داوا لە ئێرانیش دەکا وێڕای جێ بەجێ کردنی بەتەواوەتی هەموو وادەکانی، هیچیش وەرنەگرێ.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەشتی مای٢٠١٨ وێڕای کشاندنەوەی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، قورسترین سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

سەرپەیڤ