هەڵمەتی پۆلیسی فەڕەنسا بۆسەر پەناخوازان لە پاریس
تشرینی دووهم 07, 2019 16:13 Asia/Tehran
لە درێژەی کردەوەی سەختگرانەی نوێی پۆلیسی فەڕەنسا دژبە کۆچبەران و پەناخوازان ، هێزەکانی پۆلیس بەمەبەستی دەرکردنیان لە هەندێ لە ناوچەکانی پاریس هاتە مەیدان .
هەواڵدەریی فەڕەنسە ئەمڕۆپێنجشەممە راپۆریدا : هەڵمەتی هێزە ئاسایشیەکان رۆژێک دوای راگێندرانی رێوشێونی نوێی حکومەتی فەڕەنسە لە بابەتی کۆچبەران ئەنجام بوو و تیایدا سەدان پناخواز لە دوو ئۆردوگا لە باکووری پاریس دوور خرانەوە .
نزیکەی 600 فەرمانبەری پۆلیس لە هەڵمەتی دەرکردنی پەناخوازان لە خێوەتە هەڵدراوەکان لەم دوو کەمپە ئامادە بوون . دەگووترێ نزیکەی 1200 پەناخواز لەم دوو کەمپەی باکووری پاریس دا ژیان دەبەنەسەر .
زۆربەی پەناخوازەکان لە ئەفغانستان و ناچەی سەحرا ی ئەفریقان .
..................