گرتنی 10 هەزار ناڕەزای هێلک زەرد لە فەڕانسا
تشرینی دووهم 09, 2019 18:51 Asia/Tehran
پولیسی فەڕانسا تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار ناڕازی هێلەک زەردی قۆڵبەست کردووە .
ڕۆژنامەی لوموندی فەڕانسا ڕۆژی هەینی بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە ڕاپۆڕتی دا پولیسی فەڕانسە دوای دەسپێکی ناڕەزایەتیەکانی ئەو وڵاتە لەنوامبری ساڵی 2018 زیاتر لە 10 هەزار کەس لە لاگرانی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەک زەردەکانیان قۆڵبەست کردووە . لوموند وتیشی دادگاکانی فەڕانسا زیاتر لە سێ هەزار حوکمی دادەوانیان دژی ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە دەرکردووە و ئەوانی تاوانبار کردووە بە بەشداری کردن لە سەرهەڵدانی بە کۆمەڵ و پەلامار بۆ سەر هێزەکانی پولیس .