تشرینی دووه‌م 12, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • مۆرالێس بەرەو مەکسیک کەوتەڕێ

سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی بولیڤی پاش وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە مەکسیک، بولیڤی جێهێشت.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "ئێڤۆ مۆرالێس" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی بولیڤی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە لەتوئیتێکدا نووسی کە خەریکی جێهێشتنی ئەو وڵاتە بەرەو مەکسیکە بەڵام بەڵێنی دا کە "بەزوویی و بەدەسەڵات و وزەی زیاتر" بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

"مارسێلۆ ئەبرارد" وەزیری دەرەوەی مەکسیک دووشەممە بەکاتی خۆجێی ڕایگەیاندبوو، مۆرالێس لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەرێتی کردووەو مەکسیکۆسیتی لەگەڵ ئەو داواکارییە ڕەزامەندیی دەربڕیوە.

ئێڤۆ مۆرالێس لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠ی ئۆکتۆبر توانیبووی بەسەر خەنیمەکەی واتە "کارلۆس مێسا" سەربکەوێ بەڵام نەیارانی حکومەوت و لایەنگرانی ئەو بەربژێرە ڕۆژاواخوازەو شکست هێناوە، بەتۆمەتبارکردنی حکومەت بەپێشێلکاری و دەستکاری کردنی دەنگەکان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی هاتنە سەر شەقام.

مۆرالێس لە کاردانەوە بە تاوسەندنی ناڕەزایەتیەکان لە بولیڤی، رۆژی یەکشەممە١٠ی نۆڤمبەر داکۆکی کرد لە بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و هێمنی لەو وڵاتە لەپۆستەکەی کشایەوە.