تشرینی دووه‌م 14, 2019 16:59 Asia/Tehran
  • وشداری دانی پووتین لەبارەی کارتێکەری بایکۆتە یەکلایەنەکان بە سەر ئابووری جیهانی

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ووتاردانیک لە کۆبوونەوەی گرووپی بریکس لە بەرازیل دا گوتی: لە گۆڕەپانی بازەرگانی جیهانی زیاتر لە ڕابردوو ڕکابەریی نادادگەرانە پەرەی سەندووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ،"دیلادیمیر پووتین" لە درێژەی قسەکانی داگووتی: بی گومان لە بارودۆخی ئێستا،ئابووری جیهانی زیاتر لە رابردوو لە ژێر کارتێکەری ڕکابەریی نادادگەرانە لە وان بایکۆتە یەکلایەنەکانە کە زۆرتریان خولیایی سیاسییان هەیە، ئەم مەسەلەیە بۆوەتە لەمپەری گەشەی ئابووری دادگەرانەی وڵاتان. سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختیکرد: لە وەها ڕەوشێک دا وڵاتانی تاقمی بریکس کردەوەکانی تایبەتییان لەبەر چاو گرتووە بۆ گەشەی ئابووری و پێشگرتن لە دابەزینی گوزەرانی باشی شارومەندانی وڵاتەکانیان.

 ویلادیمیر پووتین بەڕاشکاوی گوتی، ڕووسیا گەرەکیەتی بەرنامەی  ئابووری تایبەت و بەربڵاو بۆ پەرەی هاوکارییەکان لە نێوان وڵاتانی ئەندامی تاقمی بریکس بۆ دانیشتنی داهاتوو کە بڕیارە ژوئییەی ٢٠٢٠ لە شاری سەنپێترزبورگ بەڕێوە بچێت، ئامادە بکات. 

شاری بەرزایلیا(پێتەختی بەرازیل)  رۆژانی ١٣ و ١٤ـی نۆڤەمبەر میوانداری دانیشتنی گرووپی بریکس بوو کەلەو دا ڕێبەرانی وڵاتانی  بەرازیل،ئافریقای باشوور، چین، هیند و ڕووسیا کۆبوونەوە. 

سەرپەیڤ