تشرینی دووه‌م 14, 2019 18:46 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا دژی ڕووسیا

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، رووسیای بە " کیشەی ستراتژیک" بۆ یەکێتی ئەورووپا زانی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیتارتاس،"داناڵدتووسک" سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا گوتی، نابی لەگەڵ پێشنیاری "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە خوازیاری گۆڕدرانیی ستراتژیای بروکسێل لە حاند مۆسکۆ بووە، ڕەزامەندی دەربریوە.

 تووسک کە کۆتاییەکانی خولی سەرۆکایەتی ڕادەپەڕینی، ئیدعای کرد لە ٥ ساڵی ڕابردوو، هەموو هەوڵی خۆی داوە تاکوو سەرانی یەکێتی ئەورووپا لەمە حاڵی کات ڕووسیا شەریکێکی ستراتژیک نییە بەڵکوو گرفتی ستراتژیکە. داناڵد تووسک، هەروەها لەبارەی ڕادەبڕینی ئەمدواییەی مەکڕۆن کەبە ڕاگەیاندنی مەرگی مێشکی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری"ناتۆ" خوازیاری پێداچوونەوە لە شێوازی پێوەندی لەگەڵ ڕووسیا بوو؛ وشداری داوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا ئیدعای کرد کەلە درێژەی خولی سەرۆکایەتی  خۆی، توانیوێتی بە بەڕێوە بردنی بایکۆت دژی ڕووسیا،یەکێتی ئەورووپا بپارێزێت.

ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٤ بە هێنانە ئارای تاوانی خۆوەردانی ڕووسیا لە تیکهەڵچوونەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا و پەیوەسبوونی کەریما بە ڕووسیا،کۆمایەک لە بایکۆتەکانی ئابووری و دراویان دژی ڕووسیا لەبەرچاو گرت کە کاردانەوەی بەرامبەر مۆسکۆی بە دواوە بووە. 

 

 

 

سەرپەیڤ