تشرینی دووه‌م 14, 2019 18:56 Asia/Tehran
  •  پالپشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە خەنیمەکانی جانسۆن لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا پالپشتی کردووە لە نەیارانی بێرگزیت و خەنیمەکانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانیی بەروەختی ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی گاردیەن،"داناڵد تووسک"  سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا ئەمڕۆ پینجشەم بە ڕاگەیاندنیی پشتگری ڕاشکاوانەی لە کەسایەتییەکانی دژی بێرگزیت لەهەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی بەریتانیا گوتی: چوونە دەر  لە یەکێتی ئەورووپا نابیتە کۆتایی بۆ بەریتانیا.

 سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا لەم بوارە لە "جانبێرکاو" سەرۆکی لەکارکشاوەی پەرلەمانی عەوامی بەریتانیا پشتگری کرد کە حەوتەی ڕابردوو دوای کشانەوەی لە پۆستەکەی بەڕاشکاوی وشداری داوە کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا زیانبارترین بارودۆخ دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بۆ ئەم وڵاتە بەدی دێنێت.

هەوڵی جانسۆن بۆ بردنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا لە ٣١ـی ئۆکتۆبر بە دەنگی سەلبی پەرلەمان نووشووستی هێنا و پەرلەمانی ناچاری کرد تا داوای مۆڵەت بۆ جێبەجیبوونی بێرگزیت بکات لە بروکسێل.

لەبەرامبەر، جانسۆن خوازیاری بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی بەروەخت  لە بەریتانیای کرد تا ڕەنگە بتوانێ بە گۆڕینی داڕشتی کابینە، دەنگی پێویست بۆ پەسەند کردنەوەی ڕێککەوتنی تازەی لەگەڵ بروکسێل لەبارەی شێوەی چوونە دەر لە یەکێتی ئەورووپا دەسبخات.

پەرلەمانی بەریتانیا تەنیا دەنگی بە کۆی ڕێککەوتنی بێرگزیت داوە و پەسەند کردنی ئیجگاریی بەستراوە زانیوە بە لێکدانەوەی زیاتر لەم بارەوە.  هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەروەخت لە بەریتانیا  بڕیارە ١٢ـی دیسەمبەر بەڕێوە بچێت.