تشرینی دووه‌م 15, 2019 19:33 Asia/Tehran
  • پیداگری ئەمریکا لەسەر گەڕانەوەی داعشیە ئوروپیەکان بۆ وڵاتەکانیان

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا گەڕانەوەی هاووڵاتیانی بیانی ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش لە زیندانەوە بۆ وڵاتەکانیانی بە پێویست لێکدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەوڵی سکای نێوز "جێمز جیفری " نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەمەڕ مەسەلەی گەڕاندنەوەی داعشیە بەندیەکان بۆ وڵاتەکانیان ناکۆکی بیروڕایان هەیە ، وتی؛ ئەمریکا هیچکات کێشەی داعشیە بیانیەکان لە زیندان بە جێگای دەوڵەتەکانیان چارەسەر ناکات. نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا داواکاری ئوروپیەکان لە عێراقی بۆ دادگەیی کردنی تیرۆریستە داعشیەکان لەم وڵاتەی بە بەرپرسانە نەزانی. وەزاڕەتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی دوشەممە لە دەسپێکرانی ڕەوتی گەڕانەوەی ئەندامانی ئوروپایی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ وڵاتەکانیان هەواڵی دا.

سەرپەیڤ