تشرینی دووه‌م 18, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هەزاران یۆنانی لە بەرامبەر باڵوێزخانەی ئەمریکا

بە هەزاران یۆنانی رۆژی یەکشەممە لە ساڵهاتی راپەڕینی خوێندکرانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئاتێنی پێتەخت کۆبوونەوە .

بە پێی راپۆرتی  هەواڵدەریی فارس ، خەڵکی یۆنان لەم کۆبوونەوەدا دروشمی دژە ئەمریکیان بەرزکردەوە .

ئەلکسیس سیپراس سەرۆک وەزیرانی پێشووی یۆنان لە ئامادەبووانی ئەم کۆبوونەوە بوو .

 سیپراس بەر لەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک داکۆکی کردبوو لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە بە مەبەستی رێزگرتن لە کەسانێک کە لە بەرامبەر حکومەتی ئەو کاتی یۆنان لە ساڵی 1973 دا خۆڕاگریان کرد و ئەشکەنجە دران وگیران و دوورخرانەوە .

 راپەڕینی خوێندکارانی یۆنان لە ساڵی 1973 بۆ ناڕەزایەتی بە باری نائاسایی ئەم وڵاتە و داکۆکیی ئەمریکا لە دیکتاتۆڕە سەربازیەکانی یۆنان ئەنجامبوو کە بووە هۆی کوژرانی 23 کەس و بریندار بوونی سەدان کەس .

خەڵکی یۆنان ئەم دواییانەش لە کاردانەوە بە سەردانی مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ وڵاتەکەیان ، ئاڵای ئەمریکایان  ئاگر دابوو .