تشرینی دووه‌م 18, 2019 19:38 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی سەرلەنوێی ئەمریکا لە میسر

ئەمریکا، جارێکی دیکە هەڕەشەی لەمیسر کرد لەبەر پرسی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی "سیخۆ٣٥" لە ڕووسیا .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "کلارک کوپر" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆکاروباری سیاسی و سەربازی رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ڕووسی لەلایەن میسرەوە دەبێتەهۆ هەتا قاهیرە بکەوێتەژێر بایکۆتەکانی ئەمریکاو کڕینی چەکەمەنییە ئەمریکییەکانی لەداهاتوودا بکەوێتەمەترسی.

کلارک کوپەر پێی داگرت: میسر لەقەبارەی مەترسییەکانی کڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بەئاگایە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر "مارک ئەسپەر" وەزیری بەرەڤانی و "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وشدارییان دابوو بە میسر لەسەر کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕووسی جۆری سیخۆ٣٥ و رایانگەیاندبوو کە گرێبەستە چەکەمەنیە نوێ ومەزنەکان لەگەڵ ڕووسیا لانیکەم کاردەکاتە سەر ڕێککەوتنەکانی هاوکاری لەبواری بەرەڤانی لەداهاتوودا لەنێوان ئەمریکا ومیسر.

سەرباری هەڕەشەو گوڕەشەی کۆشکی سپی، بەرپرسانی میسری ڕایانگەیاندووە، پێبەند دەبن بە گرێبەستە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا.

سەرپەیڤ