تشرینی دووه‌م 21, 2019 17:26 Asia/Tehran
  • بێڕنی سەندێرز: عەرەبستان دیکتاتۆرێکی خوێنمژە

پاڵێوراوێکی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا، عەرەبستانی سەعودیی وەک «ھاوپەیمانێکی متمانە پێنەکراو» ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، «بێڕنی سەندێرز» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا لە دیبەیتێکی ھەڵبژاردندا لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی نوامبەر وێڕای پێداگرتن لە سەر جێی متمانە نەبوونی عەرەبستانی سەعودی و وەبیرھێنانەوەی ڕووداوی کوشتنی «جەماڵ خاشقچی» ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، ڕایگەیاند: دیکتاتۆریەتی بێ بەزەیی و خوێنمژی ئالی سەعود ئەوەی پێی بکرێت بۆ سڕینەوەی دیموکراسی ئەنجامی دەدات.

«بێڕنی سەندێرز» ھەروەھا لە سەر ھەوڵی واشێنگتۆن لە ئاراستەی بەردەوام کردنی ڕەوتی دانوستانی سازان بە پاراستنی سەربەرزی و ڕێزی جەماوەری فەلەستین جەختی کرد.

وتەکانی ئەم سێناتۆرە سەربەخۆیە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە ھێنانە ئارای گەڵاڵەی «سەودای سەدە» بە نیازی لەبار بردنی مافی جەماوەری فەلەستینە.

بە پێی ئەم گەڵاڵەیە، قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت، ئاوارەکانی فەلەستینی لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا داگری پاشماوەی  زەوییەکانی بەشی  ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە دەبێت. ھەر لە چوارچێوەی ئەم گەڵاڵەیەش دا بوو کە  داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی شاری داگیرکراوی قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو لە بەرواری ١٤ی مای ٢٠١٧ ش دا لە سای لێنەھاتوویی و خەمساردیی ڕێکخراوەکانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تەلەبیبەوە گواستەوە بۆ قودسی داگیرکراو کە ئەمەش لەگەڵ ناڕەزامەندیی بەربڵاوو سەرتاسەریی جەماوەری فەلەستین دا بەرەوڕوو بووەوە.

بەیتولموقەددەس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستین و یەکێک لەو سێ پیرۆزگە ئیسلامییانە دێتە ئەژمارو لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە. قودس لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە لایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە داگیر کراوە .

سەرپەیڤ