تشرینی دووه‌م 23, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • داکۆکیی سەرلەنوێی چین و ڕووسیا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو چین لەمیانەی چاوپێکەوتنێک لەپەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی گرووپی بیست لە "ناگۆیا"ی ژاپۆن جارێکی دیکە پاڵپشتیان کرد لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سێرگئی لاڤرۆف" رۆژی هەینی لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی کردە لێک نزیکبوونی هەڵوێستی دوولایەن لەمەڕ پرس وبابەتی وەک؛ ئێران، ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی ئەفغانستان و دۆخی نیمچەدوورگەی کۆریا و پێیان داگرت لەسەر درێژەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان ڕووسیاو چین لەئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا.

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو چین بەڕاگەیاندنی هاوهەڵوێستیان سەبارەت بە ئێران، جارێکی دیکە بە داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕەخنەیان گرت لە کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە جیهانییە.

ڕووسیا و چین هەروەها ڕایانگەیاند کە لەمەڕ پرسی نیمچەدوورگەی کۆریاش هاوهەڵوێستن و خوازیاری خۆبواردنی ئەمریکا لە بەڕێوەبردنی مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشور وەک هۆکاری سەرەکیی دنەدەری کۆریای باکورن بەمەبەستی هەوڵدان بۆ بەرەڤانی کردن لە خۆی. کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بیست لە شەوی ڕابردووـەوە لە ناگۆیای ژاپۆن دەس پێ بووەو دوو ڕۆژ بەردەوام دەکرێ.

سەرپەیڤ