تشرینی دووه‌م 24, 2019 15:09 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توندی چین و پاکستان لە ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لە لێدوانێکی تونددا ھەڵس و کەوتی دژی چین و یەک لایەنەخوازانەی ئەمریکای بەرپەرچ دایەوەو وتی: واشێنگتۆن بووەتە گەورەترین سەرچاوەی گێرەپێوێنی لە جیھاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «وانگ یی_Wang Yi» وەزیری کاروباری دەرەوەی چین ڕۆژی شەممە لە میانەی دیداری لەگەڵ «ستیف بلاک_Stef Blok» وەزیری کاروباری دەرەوەی ھۆڵندا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تاقمی بیست لە ژاپۆن، لە لێدوانێکی دەگمەن و ڕاشکاوانەدا، وتیشی: ئەمریکا بە یەک لایەنەخوازی و پشتگریی نابەجێ بووەتە فەکتەرێکی تێکدانی سەقام و پاوەجێیی لە جیھاندا.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی چین وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکی لە بەرامبەر پیکەن ڕوویان لە بوختانی بێ بنەماو ملھوڕی کردووەو پێیان ناوەتە ھەر شوێنێکی جیھان ویستوویانە ناوی چین بزڕێنن بەبێ ئەوەی کە ھیچ بەڵگەیەکیان پێ بێت.

«وانگ یی_Wang Yi» وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت ڕەوتی مێژوویی گەشەی چین پەک پێ بخات، پێی داگرت: واشێنگتۆن بە لەبەر گرتنی کایەی «ئەنجام سیفر» لە بەرامبەر پیکەن دا ھیچی دەست ناکەوێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وەزیری گەشەو پلان دانانی پاکستانیش لە وتەکانی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مەڕ ھاوکاریی ئابووریی پیکەن و ئیسلام ئاباد بەتوندی ڕەخنەی گرت.

«ئەسەد عومەر» وەزیری گەشەو پلان دانانی پاکستان ڕۆژی شەممە لە دانیشتنێکدا لە شاری «کەراچی»ی وڵاتەکەی تیشکی خستەسەر ئەمەی کە ئیسلام ئاباد قەت بە قسەی وڵاتانی دیکە ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پیکەن  دانابەزێنێ، وتیشی: وتەکانی «ئالیس وێڵز_Alice Wells» ی دیپلۆماتی ئەمریکی سەبارەت بە سەرمایەنانەوەی چین لە پاکستان دروست نییە.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ئەم ڕەخنەگرتنە ڕاشکاوانەیەی چین لە ھەڵس و کەوتی ئەمریکایان بە دەگمەن نرخاندووە کە ئەمەش وا دەردەخات کە سەرباری دانوستانەکانی ھەردووک وڵاتەکە لە بواری بازرگانی، ناکۆکییەکانی نێوان پیکەن و واشێنگتۆن وەک خۆی ماوەتەوە.

 

سەرپەیڤ