تشرینی دووه‌م 27, 2019 19:44 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەنگاوی دژی ئێرانیی کۆشکی سپی

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتەکانی دژی ئێرانیی کۆشکی سپی، داوای لە دەوڵەتی ئاڵمانیا کرد کە سیاسەتەکانی واشێنگتۆن لە بارەی بایکۆتی تارانەوە پەیڕەو بکات.

«ڕابێرت ئۆبراین_Robert O'Brien» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاڵمانیی «بیلد» داوای لە دەوڵەتی ئاڵمانیا کرد کە ئاڵووێری بازرگانی و ھاوکاریی ئابووری لەگەڵ ئێران کۆتایی بێنێ.

«ڕابێرت ئۆبراین» لەم وتووێژەدا داوای گوشاری زیاتری سەر ئێران و داسەپاندنی سیاسەتی بایکۆتەکانی کرد بە مەبەستی دەستخستنی ڕێککەوتنێکی ناڤۆکیی تۆکمەوتەواوو ھەمیشەیی.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئابووریی دەوڵەتی ئاڵمانیا لە ھەمبەر ئێران پێی داگرت: ئاڵمانیاش دەبێ ڕێبازی دەوڵەتی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر ئێراندا وەک سەرمەشقێک ھەڵبژێرێت و بایکۆتێکی توندی ئابووری بەسەر تاراندا بسەپێنێت.

گەلێک لە کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئەمریکا لە دوژمنایەتی کردنی لەگەڵ ئێراندا لە ئاستی جیھاندا تەریک کەوتووەتەوەو واژۆکەرانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ئامادە نین لەم بوارەدا ھاوڕێیەتیی واشێنگتۆن بکەن.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەپاش کشانەوە نایاساییەکەی لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  شەڕێکی ھەمەلایەنەو بەرفراوانی بۆ گوشارخستنەسەر ئێران وەڕێ خستووە.

واشێنگتۆن ڕایگەیاندووە،ئامانج لە «بەکارھێنانی ئەوپەڕی گوشار» دژی ئێران گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی تازەیە لەگەڵ تاراندا کە  ھەموو بابەتەکانی جێی سەرنجی ئەمریکای تیادا ڕەچاو کرابێت. دەوڵەتی ترەمپ بە ھیوا بوو کە بە سەپاندنی بایکۆتەکانی، وێڕای پێمل کردنی ئێران بە دانوستان لە ھەل و مەرحێکی داسەپاوو نەخوازراودا، سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی ناوچەیی خۆی بە سەر تاراندا بسەپێنێ، کەچی بەردەوام لەو سیاسەتانەی دا ھەرەسی ھێناوە .کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار جەختی کردووە کە پێملی خواست و ئامانجە ئیستیکبارییەکانی ئەمریکا نابێت.

سەرپەیڤ