ڕووسیا موشەکێکی کیشوەرپێوی تاقی کردەوە
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی موشەکێکی کیشوەرپێو لە چەشنی «تۆپۆل»ی کرد.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند:موشەکێکی کیشوەرپێوی لە چەشنی «تۆپۆل»ی تاقی کردووەتەوە. وەک باسیشی کردووە ئەم موشەکە کیشوەر پێوە بە سەرکەوتوویی ئامانجێکی گریمانەیی لە ناوچەیەکی مەشق کردن لە کازاخستان پێکاوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ش باسی ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی موشەکێکی باڵستیکی « بۆلاوا»ی لە ژێردەریاییەکی ناڤۆکیی ئەم وڵاتەوە کرد بوو.
تاقیکاریی موشەکیانەی تازەی ڕووسیا لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا«پێنتاگۆن»، ١٩ی ئوتی ڕابردوو لەدوای کشانەوە لە پەیمانی ھێزەکانی ناڤۆکیی نێوانبڕ «INF» لەگەڵ ڕووسیا، موشەکێکی نێوانبڕی کروزی تاقی کردەوە.
کارناسانی سەربازی لەو باوەڕەدان کە تاقیکارییە موشەکییەکانی ڕووسیا پەیامێکی سەربەخۆی بۆ ئەمریکاو ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» پێیە سەبارەت بەمەی کە مۆسکۆ سەیرکەرێکی کپ و کڕی ھەڕەشەو گوڕەشە موشەکییەکانی ئەمریکا نابێت و بۆ ھەر ھەنگاوێکی موشەکیانەی ئەمریکا بەرنامەیەکی دیاریی ھەیە.