کانونی یه‌که‌م 01, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • هەڵوێست وەرگرتنی  نوێنەرانی پەرلەمانی ئوروپا لە هەمبەر ئەمریکا

گرووپێک لە نوێنەرانی ئورووپا سەرۆکی نوێ کومیسیونی ئوروپایان بانگهێشت کرد بۆ لەبەرگرتنی سیاسەتی ئابووری دەرەوەیی نوێ لە هەمبەر ئەمریکا .

ڕۆژنامەی " فرانکفورتر ئاڵگماینە سایتونگ ڕۆژی شەمە  نووسی : لە یاداشتێکدا  کە  لە لایەن  15 کەس  لە نوێنەرانی  پارتەکانی  دیموکراتی  مەسێحی  و سوسیال مەسێحی  بواری  ئابووری  و سیاسەتی  دەرەوەیی  پەرلەمانی  ئوروپا  ڕوولە  ئوزولا فون دێر لاین "دا  هاتووە  : بە سەرەنج  بە کێشەکانی  هەژومنیکی  نێوان  ئەمریکا و چین  یەکێتیی  ئوروپا  دەبێ  ئامرازگەلی  سیاسەتی  بازەرگانی  خۆی پەرە پێی بدات  و لە بەکارهێنانیان  ترسێکی نەبێت . نوێنەرانی  ئوروپایی  ئەندامی  یەکێتیی  پارتە یەکگرتووەکانی  مەسێحی بە سەرنج بە  هەڕخشەکانی  ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی تەعرفەگەلی گوومرکی بەرز  لە سەر بەرهەمهێنانی  تڕوموبیلی ئوروپا و کێشەکانی  نێوان  ئوروپا  و ئەمریکا  لە سەرکومپنیای  چینی  هوئاووی   هەیە دا لە  ڕێبەرایەتی  نوێ  کومیسیونی  ئوروپا  داوای  سیاسەتی  ئابووری  دەرەوەیی  نوێ بۆ یەکێتی ئوروپایان کرد . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کێشە تیجاریەکاندا لە گەڵ ئوروپا  بە جاران  هەڕەشەی  لەو  یەکێتیە  کردووە  کە  تەعریفەی گوومرکی  بەرز  بەسەر  بەرهەمەکانی  تڕوموبیلی  ئوروپا  دادەنێت . کومیسیونی  نوێ  ئوروپا  بە سەرۆکایەتی  ئورزولا فون درلاین " ئاڵمانی  لە ئەمڕۆ یەکشەمەی  یەکەمی  دیسامبر بە شێوەی فەرمی  چالاکی خۆی دەس پێی دەکات .

سەرپەیڤ