کانونی یه‌که‌م 03, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ڕووسیا لە دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێڕای پاڵپشتی لە فەلەستین، جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵدانی گشتی بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "سێرگئی ڤێرشینین" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ هاوهەڵوێستی لەگەڵ گەلی فەلەستین، وتی: ڕووسیا داکۆکی دەکا لە هەوڵدانەکان بۆ بوژاندنەوەی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی لە فەلەستین و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە سەرتاسەری سەرزەوینەکانی فەلەستین.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ساڵی٢٠٠٥ـەوە تاکوو ئێستا ١٧جار لەگەڵ "مەحمود عەبباس"ی سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دیداری کردووە.

ئەو بەرپرسە ڕووسیە بەئاماژەبەوەی کە قەبارەی ئاڵووێری بازرگانیی ڕووسیاو فەلەستین لەساڵی٢٠١٨ لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی٢٠١٧ نزیک بە٦٦ لەسەت زیادی کرد، وتی: مەبەستمان پەرەی هاوکاریەکان و کەڵک وەرگرتن لە توانا و پتانسێلەکان بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیە.

سەرپەیڤ