کانونی یه‌که‌م 03, 2019 19:22 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە گرتنی ترەمپ لە قسەکانی مەکرۆن لەبارەی ناتۆ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، گوتەکانیی هاوشانی فەرەنسی خۆی لەبارەی رێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری"ناتۆ"ی بە زێدەڕۆیانە زانیوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی دەنگ وباسی ئەلجەزیرە، داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دیداری ینس ئێستۆلتێنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ  لەلەندەن گوتی: ئەوەی ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی ناتۆ گوتوویەتی،زێدەڕۆیانە و چەشنێک تەعەدابوو.

 قسەکانی ترەمپ بەدوای ئەوە هاتە ئاراوە کە مەکرۆن لەم بەینە بەڕاشکاوی گوتی ڕێکخراوەی ناتۆ تووشی جەڵتەی مێشک بۆتەوە.ترەمپ هەروەها گوتی: ئەمریکا کەمترین قازانجێکیش لەناتۆ نابات و تەنیا یارمەتی ئەورووپا ئەدات. خۆدی ترەمپ بەرلەمە "ناتۆ"ی بە داهێزاو زانیوە. ترەمپ لە درێژە دا بە دووپاتکردنەوەی گوتەکانی سووکانەی دژی عەرەبستان گوتیشی: پێوەندی باشمان لەگەڵ عەرەبستان دا هەیە و گرووپیک لە سەربازییەکانیی ئەمریکاییمان ڕاگواستووە بۆ ئەم وڵاتە و سەعوودییەکان ملوینان دۆڵاڕ ئەدەن بە ڤاشنگتۆن.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتیشی: یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ ڤاشنگتۆن لە بواری بازەرگانی ئێجگار نادادگەرانە هەلس وکەوتێ دەکات.

ترەمپ جارێکی تر لە کشانەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەورووپا"بێرگزیت" پشتگری کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها بە ئاماژە دان بە پرۆسەکەی لێپێچینەوەی لە کۆنگرەیسی ئەمریکا ،دیمۆکراتەکانی بە گەمژە و شێت لەقەلەم داوە. سکرتێری گشتی ناتۆیش لە دیداری لەگەڵ ترەمپ خوازیاری سەرنجدانیی زیاتری ناتۆ بووە بە سەر چالاکیی و کردەوەکانی چین.

ترەمپ ئەمرۆ سێشەممە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ گەییشتە لەندەن.

سەرپەیڤ