بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لەدژ "دۆناڵد ترامپ" لە لەندەن
هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری لەندەنی پایتەختی ئینگلیز بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سەرانی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) ، خەڵکی ئەو شارە لەدژ ناوبراو خۆپێشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، خۆپێشاندەران دوێنێ سی شەممە کە ژمارەیان دەگەیشتە سەت کەس، پارچەنووسراوەگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەریان نوسرابوو :"نا بە ترامپ نا بە شەڕ"ـە.
خۆپێشاندەران هەروەها ئاڵای فەلەستین و لافیتەی داکۆکی لە فەلەستینیشیان بەدەستەوە گرتبوو.
ژمارێک لە خۆپێشاندەرانیش لە لافیتەکانیاندا ترامپیان بەڕەگەزپەرست ناوبردبوو.
ترامپ بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سەرانی ئەندامی ناتۆ لە لەندەنە.
دانیشتنی سەرانی٢٩ وڵاتی ئەندامی ناتۆ دوێنێ و ئەمڕۆ چوارشەممە لە لەندەن خەریکە بەڕێوە دەچێ.
وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوری(ناتۆ) لەحاڵێکدا حەفتایەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ئەو ڕێکخراوە سەربازییە بەڕێوە دەبەن کە بەدیهاتنی ناکۆکی و کێشەو ئاستەنگی زۆر و بێ وێنە، داهاتووی ئەو ڕێکخراوەی تەماوی کردووە.