کانونی یه‌که‌م 06, 2019 08:28 Asia/Tehran
  • داکۆکیی هەمدیسانی تڕەمپ لە ئاژاوەگێڕیەکانی ئەم بەینەی ئێران

سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە بۆجارێکی دیکە لە ئاژاواگێڕیەکانی ئەم بەینەی ئێران پشتیوانیی کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ، وێڕای دوپاتکردنەوەی بانگەشەی پڕوپوچ لە دژی ئێران ، ئاژاوەچیەکانی بە خەڵکانێکی ئازادی خواز ناوبرد .

 لە رۆژانی رابردوودا زۆرێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی لەوان دۆاڵد تڕەمپ سەرۆک کۆمار و مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کە بە جاران لە بایکۆتەکان لە دژی گەلی ئێران داکۆکیان کردووە ، ژێستی پشتیوانی لە گەلی ئێرانیان بە خۆ گرتووە .

 ژێستی مرۆڤدۆستانەی  کاربەدەستانی ئەمریکی لە کاتێکدایە کە بایکۆتی یەک لایەنە و ستەمکارانەی واشنگتۆن کە کەلوپەلی بنەڕەتی و تەنانەت خۆراک و دەرمان دەگرێتەوە ، کێشەی زۆری بۆخەڵکی ئێران بەدیهێناوە .