کانونی یه‌که‌م 06, 2019 15:13 Asia/Tehran
  • پێداگری پلۆسی لەسەر گرینگی لێپرسینەوەی یاسایی لە ترامپ

سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا پێداگری کرد کە لێپرسینەوەی یاسایی لە سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ پارێزگاری یە لە یاسای بنەڕەتی.

بەپێی راپۆرتی کەناڵی هەواڵدەری سی ئین ئین ، نانسی پلۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا ، لێپرسینەوەی یاسایی لە دۆناڵد ترامپی بەئاراستەی پارێزگاری لە یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەی پێناسە کرد. پلۆسی وتی : بیتوو ئێمە لەرێگەی خۆڕاگری لە بەرامبەر ترامپ دا سەرنەکەوین، پروسکەیەک دەدەینە سەرۆک کۆمارانی داهاتوو کە بە ئاسانی دەتوانن چاوپۆشی بکەن لە سیستم گەلی کۆنتڕۆڵ کردن و هاوسەنگ بوون.

سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دواییانەی ڕوودی جوولیانی پارێزەرە تایبەتیەکەی سەرۆک بۆ ئۆکڕاین ئەویش هاوکات لەگەڵ لەگەڵ لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە وتی: جاری کاتی چڕبوونەوە لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە نیە، بەڵام ئەو کارە نیشاندەری لووت بەرزی و خۆبە زۆر زانینە.

ناوبراو سەبارەت بە ئامادەکردنی گەڵاڵەی لێپرسینەوە لە ترامپ لە کومیتەی دادڤانی کۆنگرێس"یش دا وتی: ئێمە بەهاوبەشی ئیش دەکەین و پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتر هەیە هەربۆیە بڕیار نیە کەسێک سەربەخۆ شتێک بخاتە سەر ێز.

سەرۆکی پارلمانی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەم وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەڵەکاریەکانی ترامپ ڕوون بوونەوە بەشێوەی فەرمی فەرمانی نووسینی گەڵالەی لیپرسینەوە لە ناوبراوی بۆ کومیتەی دادڤانی کۆنگرێس دەرکرد.

پرۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە ترامپ لەدوای بەمیدیایی بوونی گوتووبێژی تەلەفوونی ناوبراو لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین دەستی پێ کرد.

لەمیانەی ئەو گوتوبێژە تەلەفوونیەدا ترامپ داوای لە زێلێنسکی کردبوو دەست بخاتە نێو فایلی دادڤانی هانتێڕبایدێنی کوڕی جەوبایدێنی دژبەری گریمانەیی ناوبراو لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی دووهەزاروو بیستی وڵاتەکەی .