کانونی یه‌که‌م 07, 2019 09:12 Asia/Tehran
  • هاریکاری نەکردنی کۆشکی سپی لە گەڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بارەی لێپێچینەوە لە دۆناڵد تڕەمپ

کۆشکی سپی لە کۆتایی دەرفەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئامادەبوونی نوێنەرانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەکانی لێپێچینەوەی ئەو ، وێڕای ئیدانەکردنی هەنگاوی دیموکراتەکان ،ناڕاستەخۆ هاریکاری نەکردنی خۆی لە گەڵ ئەم پرۆسەیە راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێت سیپۆلۆن راوێژکاری دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیکدا بۆ سەرۆکی لیژنەی دادڤانی ئەنجوومەنی نوێنەران وێڕای ئیدانەکردنی لێکۆڵینەوەکانی تڕەمپ ، خوازیاری وەستانی ئەم پرۆسەیە بوو .

 ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بانگێشتی لە تڕەمپ کردبوو لە دانیشتنەکانی لێکۆڵینەوە و اداندا بەشداری بکات و لە کاتی بوونی شایەت یان بەڵگەی دیکە ، ئەوان بەم ئەنجوومەنە بناسێنێ .

 هەر لەم ئاڕاستەیەدا جرێد نادلێر سەرۆکی دیموکراتی لیژنەی دادڤانی ئەنجوومەنی نوێنەران یەک حەوتە دەرفەتی بە کۆشکی سپی دابوو تا بەشداری کردن یان بەشداری نەکردنی خۆی لەم کۆبوونەوانەدا رابگەیەنێ کە ئەم دەرفەتە رۆژی هەینی کۆتایی هات  .

......

بەیاننامەی چاردەهەمی دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی

سەرپەیڤ