کانونی یه‌که‌م 07, 2019 19:36 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا بە مانگرتنەکان

سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە لە کاردانەوە بە خۆپێشاندان ومانگرتنە سەرتاسەریەکان لەو وڵاتە، وتی: حکومەت هەوڵ نادا بەرەوڕووی ناڕازییان بێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "ئێدڤارد فیلیپ" سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە رۆژی هەینی خوازیاری ڕاگرتنی مانگرتنەکان و چارەسەریی کێشەی نێوان حکومەت و ناڕازییان بوو لەڕێی وتووێژەوە.

سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە وتی: گەڵاڵەی چاکسازیی سیستەمی مووچەی خانەنشینان بەردەوام دەبێ بەڵام ئەو گۆڕانکاریانە بەرەبەرە ئەنجام دەگرێ. فیلیپ ئەو لێدوانەی لە کاردانەوە بە بانگهێشتنی سەندیکا کرێکاریەکانی فەڕانسە بە درێژەی مانگرتنی سەرتاسەری و بەڕێوە چوونی خۆپێساندانەکان لە رۆژی سێ شەممەی ئەم حەوتەیە هێنایەئاراوە. خۆپێشاندان ومانگرتنە سەرتاسەریەکانی فەڕانسە ئەمرۆ شەممە چووەتەنیو سێهەم ڕۆژیەوە. دەگوترێ ژمارێکی زۆر لە شۆفێرلۆریەکانی فەڕانسە بەڕاگرتنی لۆریەکانیان لەسەر جاددەکان، هاتووچۆیان پەک پێ خستووە.

سەرپەیڤ