کانونی یه‌که‌م 08, 2019 09:00 Asia/Tehran
  • پەنجاو شەشەمین شەممەی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا

لایەنگرانی بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان لە پەنجاو شەشەمین شەممەی ناڕەزامەندییەکانیشیاندا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی فەرەنسیی لۆپاریزین، ناڕەزایان کە ناودارن بە هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا، ڕۆژی شەممە لە سێهەمین ڕۆژی خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی تازە دژی گۆڕدرانی یاسای خانەنشینی لەم وڵاتە، خۆپیشاندانی دژی دەوڵەتیی خۆیانیان بۆ پەنجاوشەشەمین شەممەی بەردەوام بەڕێوە برد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە خۆپیشاندان لە پاریس لە گەڕەکی ( بێرسی)ی ئەم شارە بەرەو (وێرسای) لە گردوپەڕی پێتەخت بەرپا کرا.

خۆپیشاندانی ناڕەزایان ناسراو بە هێلەک زەردەکان لە نوامبەری ساڵی 2018 سەرەتا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵکشانی سەرانەی سووتەمەنی دەستی پێ کرا کەچی هێدی هێدی پەرەی سەندو بوو بە بزوتنەوەیەکی بەربڵاوی دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی فەرەنسا.

بە پێی دەرەنجامی ڕاوەرگرتنەکان، سێ لە چواری جەماوەری فەرەنسا لە هەنگاوەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ناڕازین.

سەرپەیڤ