ئاگرکەوتنەوە لە دێهلی نوێ " لانیکەم 43 کوژراو
کانونی یهکهم 08, 2019 18:10 Asia/Tehran
لە ئاگرکەوتنەوەی کارگەی جانتا سازی لە پێتەختی هێند لانیکەم 43 کەس گیانیان لە دەس دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری شین هوا ئەو ئاگرکەوتنەوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ڕووی دا و بە خێرایی هەموو بینای کارگەکەی سووتاند . بە دوای ئەو ڕووداوە 50 کەس بریندار بوون . لە کاتی ڕوودانی ئەو ئاگرکەوتنە دەیان کرێکار لە بینای کارگەکە لە " ئاناج ماندی " لە نزیکی ناوەندی شاری دهلێ نوێ لە خەو دا بوون . هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە هێشتا ڕوون نیە .