کانونی یه‌که‌م 10, 2019 19:26 Asia/Tehran
  • داوای کۆمیسیۆنی سەربازی سەنا و کۆنگرەی ئەمریکا لە ترەمپ

ئەندامانی کۆمیسیۆنیی سەربازی مەجلیسی سەنا و کۆنگرەی ئەمریکا لە دەوڵەتی ترەمپ داوایانکرد، تورکیا بە هۆی کڕینی سیستێمی مووشەکی ئیس ٤٠٠ لە ڕووسیا،بایکۆتبکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی دەزگەی نێو دەوڵەتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلڤەزیۆن،ئەندامانی ئەم کۆمیسیۆنە هاوکات لەگەڵ جەختکردنەوە لە سەر پێویستی بەڕێوە بردنیی بایکۆت دژی ئانکارا لە چوارچێوەی یاسای  کاتسا، کڕینی سیستێمی  پەدافەندی مووشەکی ئێس ٤٠٠  لە لایەن تورکیای وەک هەرەشەیەک بۆ فڕۆکە جنگییەکانیی ئێف-٣٥ زانیوەو لە دەوڵەتی ترەمپ داواینکردووە تا پێشبگرێت بە ڕاگواستنەوەی ئەم فڕۆکە جەنگییانە بۆ تورکیا.

لەبەشێکی دیکەی پەسەند کراوەکانیی ئەم کۆمیسیۆنە،٤٤٠ ملوین دۆڵار بووجە بۆ کڕینەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٣٥ سیفارش دراوەی تورکیا لەبەر چاو گیراوە.

بایکۆتی کەسانی، بەشگەکان و گەمییەکانی تایبەت بە گەڵاڵەی گازی ناسراو بە ڕەوتی باکووری ٢ و ڕەوتی تورک کە لەلایەن تورکیا و ڕووسیا بەڕێوە دەچێتیش لە وینەی پەسەند کراوەکانی دیکەی کۆمیسیۆنی سەربازی مەجلیسی سەنا و کۆنگرەی ئەمریکایە.