کانونی یه‌که‌م 12, 2019 15:58 Asia/Tehran
  • هەنگاوێکی دیکەی حکومەتی هیندستان لەدژی موسوڵمانان و بەبێ تاوان ناسینی هۆکارانی قەڵاچۆی موسوڵمانەکانی ئیالەتی گوجەڕات

دادگەی هیندستان بەدەرکردنی بڕیارێک پاکانەی کرد بۆ هەموو بەرپرسانی ئەوکاتی ویلایەتی گۆجەراتی وڵاتەکەی لە قەڵاچۆی نزیکەی 1000 کەس لە موسوڵمانان .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە داون نیوز ، بە گوێرەی بڕیارێکی دادگا ، "نارندرا مودی " سەرۆکوەزیرانی هیندستان کە لەسەردەمی ئەم قەڵاچوکاریەدا سەروەزیری ویلایەتی گۆجەرات بوو ، هاوڕێ لە گەڵ هەموو بەرپرسانی پۆلیسی ئەم ویلایەتە پاکانەیان بۆکرا .

 دادگا لە بڕیاریەکەی دا جەختی کردوە ، بەڵگەیەک نیە کە بە پێی ئەوە بکرێ بەرپرسانی ئەو کاتی ویلایەتی گۆجەرات لە قەڵاچۆی موسوڵمانانی ویلایەتی گۆجەرات بە تاوانبار بزانین .

 لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئەم دۆسیە ، هەر چەشنە فەرمانێکی فەرمیی بۆ کوشتاری موسوڵمانانی رەتکردەوە و رایگەیاند ، کوژرانی ئەم هەژمارە هیندیە شتێکی بە هەڵکەوت بووە .

لە پەلامار و شاڵاوی هیندووە دەمارگرژەکان لە دژی موسوڵمانان لە ویلایەتی گۆجەرات لە ساڵی 2002 دا نزیکەی 1000 موسوڵمان کوژران .

سەرپەیڤ