درێژەی ناڕەزایەتیەکان بە هەموارکردنی سیستمی خانەنشینیی لە فەڕەنسە
کانونی یهکهم 13, 2019 07:17 Asia/Tehran
خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی بە چاکسازیەکانی حکومەتی فەڕەنسە لەسیستمی خنەنشینیی ئەم وڵاتە بەردەوامە.
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، ناڕازیان رۆژی پێنجشەمە رۆژێک دوای لێداوانەکانی ئێدوار فیلیپ سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسە بۆ بەرگریی لە نێوەرۆکی چاکسازیەکانی سیستمی خانەنشینیی لەم وڵاتە ، لە گۆڕەپانی ناسیۆن تا ریپۆبلیکی پاریس دەستیان دایە رێپێوان .
خۆپێشاندانی رۆژی رابردووی دانیشتوانی شاری نانت لە رۆژاوای فەڕەنسە تێکهەڵچوونیشی لە گەڵدابوو .
هێزەکانی پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران گازی فرمێسکهێنیان دەکارهێنا کە ئەم کارە بووە هۆی تێکهەڵچوون .
حکومەتی فەڕەنسە بەنیازە بۆ قەرەبووی کوتهێنانی بودجە هەندێ گۆڕانکاری لە سیستمی خانەنشینیدا بەدی بێنێ کە بریتیە لە زیاد کردنی ساڵانی کار و کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینان .