ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا دانی نا به جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا به‌فه‌رمی دانی نا به جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
بۆب مینیندز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، دەنگیان بە بڕیاری جینۆسایدی ئەرمەکان داوە و به‌وه‌ش کارێکی راست وباشیان کردووە .به‌هه‌مان شێوه تێد کرووز، سیناتۆری تەکساس رایگه‌یاندوه: "دڵخۆشم کە ئەمڕۆ دەنگمان بەو بڕیارەداوە و سەرکەوتووبووین."
ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە کاتێکدایە، پێرێ شەو ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پیران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەندکرد و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە.
لە جینۆسایده‌که‌دا سەربڕین یان سوتاندنی ئەرمەنه‌کان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییه‌وه ئه‌نجامدراوه، بەڵام تورکیا بە هەموو شێوەیەک رەتی دەکاتەوە.
لەو جینۆسایده‌که‌دا کە لە 24ی نیسانی 1915 ئەنجامدرا نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هه‌زار مەدەنی‌ی ئەرمەنی کۆمەڵکوژکران و ئەو جینۆسایدەش بە فەرمی لەلایەن 31 وڵاتی جیهانەوە بە جینۆساید ناسێنراوە.